بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ژەنراڵ «وی فنگ ھێ» وەزیری بەرەڤانیی چین ئەمڕۆ چوارشەممە بە مەبەستی دیدارو وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی ھێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و «موحەممەد ڕەزا ئاشتبانی» وەزیری بەرەڤانی و پشتیوانیی ھێزەچەکدارەکانی ئێران گەییشتە تاران.
بڕیارە وەزیری بەرەڤانیی چین لەگەڵ کاربەدەستانی باڵا دیدار بکات و سەبارەت بە دوایین گۆڕانکارییە نێونەتەوەیی و ناوچەییەکان و ڕێگاکانی بەرز کردنەوەی ئاستی ھاوکاریی ھێزەچەکدارەکان، پەیوەندیی دوو قۆڵی و پرسەکانی جێی سەرنجی ھەردووک وڵات وتووێژ بکات.
342/